بهغدا-اهع
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان،ئهمڕۆ شەممە تەواوبوونی ژماردنەوەی دەستیی لە سهرجهم وێستگەکان ڕاگەیاند، هاوکات وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان دیاری کرد.
عیماد جەمیل، ئەندامی راگهیاندنى كۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) ڕاگەیاند" داواکارییەکان تەنها لە 11 پارێزگا هێنراون و حەوت پارێزگایش هەن کە داوای تێهەڵچوونەوەیان تۆمار نەکردووە".
وتیشی"کۆمسیۆن پێنج پارێزگای تەواو کردووە کەبریتین لە،بابل وکەربەلا ونەجەف ودیالە وبەغدا بەهەردوو بەرەی کەرخ وڕەسافە"،ڕوونیشیکردەوە"کۆمسیۆن سبەی پارێزگاکانی نەینەوا وسەڵاحەدین وکەرکوک وزیقار تەواو دەکات،لەپاڵ وێستگەی ئاوارەکان لەدهۆک کە44 وێستگەیە،هەروەها دەنگی ئاوارەکان لەنەینەوا".
رونیكردهوه"بڕیار وایە سبەینێ كۆمسیۆن هەموو وێستگەکان تەواو بکات، کێشەکە چارەسەر بکات و هەموو دۆسیەکان بهێنێتە دادوەری".
وتیشی:"دوای ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری داواکارییەکانی تەواو کرد، کۆمسیۆن دەتوانێت ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان ڕابگەیەنێت"،جهختیكردهوه"هیچ فشارێک لەسەر كۆمسیۆن نیه، چ لە ناوخۆ وچ لە دەرەوە ".