ئاژانسەكان – ا ه ع جارێكی تر لیژنەی تایبەت بە پێدانی سەربەخۆیی بە گەل وڵاتە داگیركراوەكان كە بە (لیژنەی 24)ی ناسراوە بەشار جەعفەری نوێنەری هەمیشەیی سوریای بە بریاردەری ئەو لیژنەیە هەڵبژاردەوە. هەڵبژاردنەوەی جەعفەری لە میانی دانیشتنی ئەو لیژنەیەدا بوو كە شەوی رابردوو لە بارەگای تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە نیویۆرك بەرێوەچوو. لای خۆیەوە جەعفەری سوپاسی ئەندامانی لیژنەكەی كرد لەبەرامبەر هەڵبژاردنەوەی و تەئكیدیكردەوە هەموو هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بۆ جێبەجێكردنی بریارەكانی لیژنەكە و كۆتاییهێنان بە ئیستعمار.