كازمى فەرمانی کرد بە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە بۆ پێداچونەوە روداوەکانی خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی هەینی

ئەمنی
  • 6-11-2021, 01:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا كازمى سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان داوای پێکهێنان لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە کرد بۆ پێداچونەوە به روداوکانی خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی هەینی.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە زاری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"موستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانیدا لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە پێکبهێنرێت، کە ئەندامێتیەکەی ئاسایشی حەشدی شەعبی دەگرێتەوە، بۆ ئەوەی لە پێداچونەوە بە روداوە ناخۆشانەی کە لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی هەینی 5ی نۆڤەمبەردا ڕوویداوە".
    وتیشی:"لیژنەکە دەستبەجێ دوای ئەوەی فەرمانی دەرکرا لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد بۆ ئاشکراکردنی ئەو هەلومەرج و لێکەوتانەی کە بووە هۆی کەوتنەوەی شەهید و بریندار لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان و پێشکەشکردنئ ئەو کەسانەی کە لە بەرپرسیارن بۆ لێپرسینەوەی یاسایی بۆ شکستهێنان و پێشێلکردنی فەرمانە ئاشکراکانی فەرماندەی گشتی کە بە ئاشکرا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە نابێت لە هیچ بارودۆخێکدا فیشەک بەکاربهێنرێت".
    ئاماژەی بەوەکرد"کازمی فەرمانی قەرەبووکردنەوەی بۆ قوربانیان داوە و بڕیاریدا بە شەخسی سەرپەرشتی بەرەوپێشچوونی لێکۆڵینەوەکان و ئەو ڕێوشوێنانەی کە پێویستە بۆ بەدەستهێنانی مافی قوربانییەکان کە هەموویان ڕۆلەی عێراقن و ئەرکی ئێمە پاراستنیان و سزادانی ئەو کەسانەی دەستیان بۆ درێژ دەکاتەوە".