بهغدا-اهع
نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق (یونامی)ئەمڕۆ هەینی داوای لە هەمو لایەنەکان کرد کە ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتنیان هەبێت و ڕێز لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە بگرن.
نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) بینیویەتی رایگەیاند:"نیگەرانە سەبارەت بە پەرەسەندنی توندوتیژی ئەمڕۆی بەغدا و برینداربوونی خەڵك.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "داوا لە هەمو لایەنەکان دەکەین کە ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتنیان هەبێت و ڕێز لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە بگیرێت و خۆپیشاندانەکانیش بە شێوەیەکی ئاشتییانە بەڕێوەبچن".