به‌غدا-اه‌ع
نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،داواى له‌خۆپیشانده‌ران دەکات گرژیی دروستنەکەن،هۆشداریشدا له‌ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ستى خراپه‌كارى ولایه‌نى گۆماناوى له‌پێناو هه‌ڵگیرساندنى پشێوى وتێكهڵكردنى كارته‌كان.
مالیكى له‌تویتێكدا له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى تویته‌ر،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"بانگەوازێک بۆ هەمو خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە ئەنجامی هەڵبژاردن کە داوای مافە رەواکانی خۆیان دەکەن، داواتان لێ دەکەین گرژیی دروستنەکەن و رێڕەوە یاساییەکان بگرنەبەر بۆ خۆپیشاندان و داواکردنی بێگەردیی هەڵبژاردن ودوربکەونەوە لە پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و توڕەکردنیان، دەشڵێت، "ئێمە لەگەڵ ئێوەداین بۆ جێبەجێکردنی داوا رەواکانتان و بەدەستهێنانەوەی مافەکانتان".
مالیكى داوایشى له‌هێزه ئه‌منییه‌كان كرد"لە ئاستی بەرپرسیارێتییدا بن و خۆپیشاندەران و سامانی گشتی بپارێزن، هەروەها خۆیان دوچاری روبەڕوبونەوە لەگەڵ برا خۆپێشاندەرەکانیان نەکەن".
ڕایشیگه‌یاند"به‌توندى په‌لاماردان وبه‌كارهێنانى توندوتیژى وهێزى بێ بیانوو له‌هه‌ر لایه‌نێك بێت ده‌كه‌ین،وهۆشداریش ده‌ده‌ین له‌ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ستى خراپه‌كارى ولایه‌نى گۆماناوى له‌پێناو هه‌ڵگیرساندنى پشێوى وتێكهڵكردنى كارته‌كان".