سه‌رۆك كۆمار:پێكدادانه‌كانى نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وخۆپیشانده‌ران جێى داخه‌ وده‌بێت هه‌مووان دان به‌خۆیاندا بگرن

سیاسی
  • 5-11-2021, 19:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌،خۆپیشاندانى ئاشته‌وایی مافێكى ده‌ستوورییه‌،داوایشى له‌هه‌مووان كرد دان به‌خۆیاندا بگرن.
    سه‌رۆك كۆمار له‌تویتێكدا له‌سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى "تویته‌ر"كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"خۆپیشاندانى ئاشتییانه‌ مافێكى ده‌ستوورییه‌،وپێویسته‌ له‌ڕێره‌وى ئاشتى یاساییه‌ نه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌".
    وتیشى"ئه‌و پێكدادانه‌ى نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وخۆپیشانده‌ران ڕوویاندا جێى داخه‌وه‌ وڕه‌تكراوه‌یه‌ وده‌بێت به‌دواداچوونى لێكۆڵینه‌وه‌ بڕیاردراوه‌كان له‌م باره‌یه‌وه‌ بكرێت بۆ مسۆگه‌ركردنى دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌یان".
    ڕایشیگه‌یاند"پاراستنى ئاسایشى گشتى ئه‌ركێكى نیشتمانییه‌ وده‌بێت هه‌مووان دان به‌خۆیاندا بگرن وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كان بخه‌نه‌ پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌".