به‌غدا-اه‌ع
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،په‌یامێك ئاڕاسته‌ى خۆپیشانده‌ران ناڕازى له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان كرد
سه‌در له‌تویتێكدا له‌سه‌ر هەژماری تایبەتی خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى"تویته‌ر"كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"نابێت خۆپیشاندانی ئاشتییانە له‌پێناو تانەی هەڵبژاردن بۆ خۆپیشاندانی پڕ لە توندوتیژی و بچوککردنەوەى دەوڵەت بگۆڕدرێت، ناشبێت ده‌وڵه‌ت پەنا بباتە بەر توندوتیژی دژی خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە، چونکە خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافێکی هزرى ورەواو یاساییە".
وتیشى:"وته‌كانم ئاڕاسته‌ى خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌م،وده‌ڵێم:حەشدی شەعبی هێزێکی تێکۆشەرە و ئاواتی من ئەوەیە کە ناوبانگیان تێکنەچێت، مافی ئەندامە دیسپلینکراوەکانیان و شەهیدەکانیان لە دژی تیرۆر بەرگریان لێدەکرێت و لەبیریان ناکەین، حکومەتی زۆرینە نیشتمانی دەبێتە داکۆکیکارتان، دور لەپڕۆژەی سیاسەتی ناوخۆ‌و دەرەوە کە دەیانەوێت بەکارتان بهێنن له‌پێناو ده‌ستكه‌وتى حیزبى وتایفه‌گه‌رى".
ڕایشیگه‌یاند"پێكدادن له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانمان كارێكى ڕه‌تكراوه‌یه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێوه سه‌ر به‌حه‌شدى تێكۆشه‌رن،وئه‌وانیش پارێزه‌رانى نیشتمانن".