به‌غدا-اه‌ع
هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،داواى له‌خۆپیشانده‌ران كرد دان به‌خۆیاندا بگرن وئاشتهوایی خۆیان بپارێزن.
عامرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"به‌توندى سه‌ركۆنه وشهرمهزارى سهوداكردنى كاربه‌ده‌ستانى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز وناڕازى له‌سه‌ر دزیینى ده‌نگه‌كانیان وساختهكردنى ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ین كه‌سنوورى دیموكراسیان نه‌به‌زاندووه له‌شێوازى گوزارشتكردن لهڕاوبۆچوونى خۆیان كه‌ده‌ستوور ڕێگه‌ى پێداوه".
وتیشى:"داوا له‌ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌كه‌ین به‌په‌له ده‌ستێوه‌ردان بكات بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌و كه‌سانه‌ى فه‌رمانى تهقهكردنیان ده‌ركردووه بهگوللـهى زیندوو،وسزادانى ئه‌و ده‌ستانه‌ى درێژكرانهوه وڕۆڵیان هه‌بوو له‌شه‌هید وبرینداركردنى ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌رى ئاشتیخواز،وبه‌رپرسیارێتى پاراستنى ئاسایش وخوێنیان ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆى حكومه‌ت وداوایش له‌ده‌زگا ئه‌منییه خۆشه‌ویسته‌كانمان ده‌كه‌ین هاریكارى برایانى خۆپیشانده‌رانیان بكه‌ن وچه‌ك دژیان به‌كارى نه‌هێنن وبه‌رپرسیارێتى پاراستنیان وه‌ربگرن".
هه‌روه‌ها عامرى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه داوایشى له‌خۆپیشانده‌ران كرد دان به‌خۆیاندا بگرن وئاشتهوایی خۆیان بپارێزن كهجوانترین وێنه‌ى ڕێكخستن وژیریان تۆماركرد،وبهدڵنیایشهوه ئه‌م ئاشته‌واییه سه‌رده‌كه‌وێت.