به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ئامارى بریندارانى ڕیزه‌كانى هێزه ئه‌منییه‌كان وهاوڵاتیانى ناڕازى له‌چوارچێوه‌ى ڕووداوه‌كانى ده‌وروبه‌رى ناوچه‌ى سه‌وزى ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ده‌زگاكانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌به‌غدا پێشوازیكردووه له‌ژماره‌یه‌ك بریندارى هێزه ئه‌منییه‌كان وخۆپیشانده‌ران كه‌ژماره‌یان 125 کەس برینداربون کە 27 کەسیان مەدەنین، و تەواوی بریندارەکانی دیکە لە هێزە ئەمنییەکان بونن".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"برینی زۆربەی بریندارەکان مامناوەند و سوک بوە و هیچ بریندارێکیشیان برینی گولـلەیان پێوەنیە،هه‌روه‌ها هیچ حاڵەتێکی مردن تۆمارنەکراوە.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختیشیكرده‌وه"هه‌موو ده‌زگا وكارمهندهكانى له‌ئاماده‌باشیدان بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى پزیشكى پێویست".