به‌غدا-اه‌ع
مستەفا کازمی فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕێنماییدا به لێکۆڵینەوەكردن لە روداوەکانی ئەمڕۆی دەوروبەری ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەخت دەکرێت،داوایشى لە لایەنە سیاسییەکان کرد دۆخەکە هێوربکەنەوە و پەنا ببەنە بەر گفتوگۆ.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، بڵاویکردەوە، "بە فەرمانی مستەفا کازمی، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان لێکۆڵینەوە لە روداوەکانی ئەمڕۆی دەوروبەری ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەخت دەکرێت وئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانیش پێشكه‌ش ده‌كرێن".
کازمی به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه"رێنوێنی بۆ هەمو هێزە ئەمنییەکان دەرکردوە تا پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندانەکان بکەن و رێز لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ بگرن، بەتایبەتی مافی خۆپیشاندان و ئازادیی رادەبڕین کە لەو بنەما سەرەکییانەن حکومەت پێیانەوە پابەندە".
کازمی داوای لە لایەنە سیاسییەکان کردوە، "دۆخەکە هێوربکەنەوە و پەنا ببەنە بەر گفتوگۆ"، داواشی لە خۆپیشاندەران کردوە بە رێکاری ئاشتییانە و دورکەوتنەوە لە توندوتیژی بە هەمو جۆر و شێوازەکانی، داوای مافە رەواکانیان بکەن.