به‌غدا-اه‌ع
عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی هێزه‌كانى ده‌وڵه‌تى نیشتمانی داوا لە خۆپیشاندەرانی بەغدا و هێزە ئەمنییەکان دەکات دان بەخۆیاندا بگرن و رێگری بکەن لە ئاڵۆزبونی زیاتری دۆخەکە.
حه‌كیم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ئێمە بە نیگەرانییەکی زۆرەوە لەو روداوە ناخۆشانەی کە لە دەوروبەری ناوچەی سەوز ڕویدا دەڕوانین، لە کاتێکدا داوا لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دەکەین، کە تا ئەوپەڕی دان بەخۆیاندا بگرن و خۆیان بەدروبگرن لە راکێشانی دۆخەکە بۆ پشێوی".
حه‌كیم جه‌ختیكرده‌وه"پێویستە داواکاریەکان لە چوارچێوەی پڕۆسەیەکی ئاشتیانە بخرێنەڕو".
وتیشى"داوا لە هەمو لایەنەکان دەکەین لەم قۆناغە هەستیارەدا بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی لەبەرچاو بگرن و بانگەوازیش بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و دامەزراوەی دادوەری دەکەین کە بەجددی ڕەچاوی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بکەن".