‎خۆپیشاندان لە بەردەم ناوچەی سەوز وەک ناڕەزایەتیەک بۆ ئەنجامی هەڵبژادنەکان

ناوخۆ
  • 5-11-2021, 16:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران لەبەردەم ناوچەی سەوز لە بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند" ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران لەبەردەم ناوچەی سەوز لە بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لەدژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن".
    شانەی ڕاگەیاندی ئەمنی داخستنی هەردوو پردی سنەک و جمهوریان ڕەتکردەوە.
    لە بەیاننامەیەکی شانەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:" "ئەو ڕاپۆرتانەی کە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکان بڵاویان کردەوە سەبارەت بە داخستنی پردی سینەک و جمهوری لە بەغدای پایتەخت ڕەتکردەوە"،ئاماژەی بەوەکرد"ئەو دوو پردە بە شێوەیەکی ئاسایی کراوەن بۆ جوڵەی ئۆتۆمبێل و هاوڵاتیان".