حەکیم وسەدر تاوتوێی دواپێشهات وئەنجامەکانی هەڵبژادن دەکەن

سیاسی
  • 5-11-2021, 11:40
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عەممار حەکیم و موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر،ئەمڕۆ هەینی ،دوایین پێشهاتەکان و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانیان تاوتوێ کرد.
    حەکیم لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) بینویەتی رایگەیاند:"لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی سەدری سەید موقتەدا سەدر دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە و سوودەکانی قۆناغی داهاتوومان تاوتوێ کرد".
    ئەوەشی وت: لەگەڵ سەماحەتیان جەختمان کردەوە لەسەر پێویستیی هەڵوەشاندنی بەرژەوەندی گشتی و گرنگیی لەسەر بەرژەوەندییە تایبەتەکان و کۆتایی هێنان بە ئازارەکانی هاوڵاتیان بە برەودان بە واقیعی خزمەتگوزاری لە عێراق و هەروەها گرنگی هەوڵدانی هاوسێکراو بۆ بەرژەوەندیەکانی داهاتوو"،ئاماژەی بەوەشکرد"لەلایەکی ترەوە گرنگیی گرتنەبەری شێوازی ئاشتیانە و یاساییمان نیشانداوە لەبەرەنگاربوونەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و کۆمیسیۆن و دەسەڵاتی دادوەریش ئەرکیان لەسەرە کە بەجدی تانە و داواکارییەکان لەبەرچاو بگرن و متمانەی هاووڵاتی و هێزە سیاسییەکان لەپڕۆسەی هەڵبژاردن بەدەست بهێنن".