بهغدا-اهع
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی فەرماندە ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا توانیان بکوژی ئەندازیارێک کە لە وەزارەتی کارەبا کاری دەکرد دەستگیربکەن و دەست بەسەر چەکی تاوانەکەشدا بگرن.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"دەستگیرکردنەکە لە ڕۆژهەڵاتی پایتەختدا لەسەر بنەمای زانیاری ورد و هەماهەنگی هەواڵگری لە نێوان بەشی هەواڵگری و ئاسایشی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی بەڕێوەچوو، کە هێزێکی فەوجی 1ی لیوای 2ی پۆلیسی فیدڕاڵی دوای کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی کامێراکانی چاودێری تۆمەتبارەکە دەستگیردەکات ".
شایەنی باسە، بە مەبەستی سزای یاسایی، تاوانبارەکە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوەتەوە.