وەزیری دەرەوە جەختدەکاتەوە لە هەوڵی عێراق بۆ چوونە ناو سەردەمێکی ژینگەیی نوێ

سیاسی
  • 4-11-2021, 23:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ،ڕەزامەندی لەسەر پێشنیازی عێراق بۆ چوونە ناو سەردەمێکی نوێی ژینگەیی دووپاتکردەوە.
    لە بەیاننامەیەکی وەزرەتی دەرەوە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە ڕایگەیاند:"فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی عێراقی کردووە بۆ لوتکەی گۆڕانی کەش و هەوا (COP 26) لە گلاسگۆ، نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە، دارایی، پیشەسازی، نەوت و ژینگە لە حکومەتی فیدراڵ و هەروەها نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون و لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی کۆماری عێراق لە شانشینی یەکگرتوو جەعفەر محەمەد باقر سەدر ئامادەبوو".
    حسێن جەختیکردەوە"عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە کە بچێتە ناو سەردەمێکی ژینگەیی نوێ و رووبەڕووی دووبارەبوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا لە ڕێگەی شەراکەتی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەوە ببێتەوە"، وتیشی:"عێراق چووە پاڵ هەموو رێککەوتنەکانی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکان، لەوانە پەیماننامەی گۆڕانی کەشوهەوای 1992، ڕێکەوتننامەی پاریسی ساڵی 2015 و دەستپێشخەری بۆ نەهێشتنی تەواوەتی سوتانی غازی ئۆتۆماتیکی تا ساڵی 2030".
    ‏COP 26 دیارترین کۆبوونەوەی کەش و هەوای نێودەوڵەتییە بۆ سنوردارکردنی گەرمبوونی زەوی بۆ 2 پلە یان 1.5 پلە و ئەگەر بکرێت لەسەر ئاستی پێش پیشەسازی بۆ تەواوکردنی یاساکانی جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەی پاریس و چارەسەرکردنی پرسی پابەندییە داراییەکانی وڵاتانی پێشکەوتوو.