بهغدا-اهع
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ،ئەمڕۆ پێنجشەممە وادەی ناردنی ئەنجامی تانەکانی پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی بۆ دەستەی دادوەری دیاریکرد و هەنگاوەکانی داهاتووی دوای یەکلاکردنەوەی ئەم دۆسیەیە ڕوونکردەوە.
حەسەن سەلمان بەڕێوەبەری بەشی زانیاری و پەیوەندی بەکۆمەڵی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە کەناڵی عێراقی ئەخباری تاگەیاند کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) چاودێری کردووە:"ئەمڕۆ کۆمسیۆن بەردەوام بوو لە ڕەچاوکردنی داواکاری یاسایی کە لە ژێر بڕیاری ئەنجومەنی کۆمیسیاران هات و ڕێگەی بە ئەوانەی کە بەڵگەیان هەیە بۆ پێشکەشکردنیان بۆ پشتگیریکردن لە داواکارییەکانیان و سێ پارێزگا لەبەرچاو گیران و بە تەواوی لەگەڵ ئەنجامە ئەلکترۆنیەکاندا هاتن"، ناوبراو، وتیشی:"کۆی گشتی داواکارییە پاشکۆکان 88 داواکاری بووە و لە کۆی 915 وێستگە، دوای تەواوکردنی جیاکردنەوە، دەستەی کۆمسیاران ڕاسپاردەیەک ئاڕاستەی دادوەری کۆمسیۆن دەکات بۆ ئەوەی ئەو بڕیارەی کە بە گونجاوی دەزانێت دوای بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتە بە ڕەزامەندی یان ڤیتۆ".
لە درێژەی قسەکانی وتیشی:"هەندێک لە سکاڵاکەران تەئکیدیان کردەوە کە بەڵگەیان هەیە بۆ پشتگیریکردن لە داواکارییە کۆنەکانیان و بۆیە ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاری داوە کە پێشنیاریان بکات و ڕێکیان بخەن دوای وەرگرتنی تانەی پاشکۆ".
جەختیکردەوە"پرسی ژماردن جیاکردنەوەی گشتگیر نایاساییە، چونکە لە یاسای هەڵبژاردندا نەهاتووە کە کۆمسیۆن بە پێی ئەو یاسایە کاردەکات".
سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو دوای تەواوبوونی پرۆسەی ژماردن، سەلمان ڕوونیکردەوە" دوای تەواوبوونی ژماردن، دەستەی کۆمسیاران دەست دەکات بە ئاماژەکردن بە ئەنجامەکانی ژماردن و پێداچون و ڕاسپاردەکان بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی دادوەری و پێموایە بابەتەکە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەبێت".
وتیشی"کۆمسیۆن نابێتە لایەن لە هیچ بڕیارێکی سیاسی بە پێی خشتەیەکی کاتی کاردەکات بۆ تەواو کردنی ئەرکەکانی پاشان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی تشرین ئاشکرا دەکات".