كه‌شناسی هۆشداری له‌سه‌رهه‌ڵدانی كاره‌ساتی سروشتی ده‌دات لە عێراق وسێ بژاردەش پێشنیاردەکات

ناوخۆ
  • 4-11-2021, 17:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هۆشداریدا له‌ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی كاره‌ساتی سروشتیدا و سێ پێشنیاری تایبه‌ت به‌كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وای پاریس خسته‌ڕو، راشیگه‌یاند، عێراق له‌ كۆنفرانسی گلاسگۆ چاره‌سه‌ری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما خستوه‌ته‌ڕو.
    عامر جابری به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)راگەیاند:"عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی چالاكانه‌ به‌شداری له‌ كۆنفڕانسی كه‌شوهه‌وای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ گلاسگۆی هه‌رێمی سكۆتلاندی بریتانیا كرد، بۆ پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ر به‌ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما".
    وتیشی،"كۆنفرانسه‌كه‌ گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌ دامه‌زراندنی میكانیزمی ته‌كنیكی و دارایی بۆ جێبه‌جێكردنی په‌یماننامه‌كانی كه‌شوهه‌وای پاریس".
    عامر جابری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو"بڕیاره‌كانی كۆنفڕانسی كه‌شوهه‌وای پاریس كه‌ پێشتر به‌ڕێوه‌چو، داوای به‌كارهێنانی وزه‌ی نوێكه‌ره‌وه‌ و پاك ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی گازه‌ ژه‌هراویه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی سروشتی وه‌ك لافاو".
    جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستیی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كۆنفڕانسی كه‌شوهه‌وای پاریس له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێزه‌وه‌ "ئه‌گه‌رنا زۆرێك له‌وڵاتان و عێراقیش یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ توشی كاره‌ساتی سروشتی ده‌بن".
    ئاماژه‌ی به‌كۆنفرانسه‌كه‌ی پاریس كرد به‌ئامانجی هاندانی وڵاتانی جیهان و وتی، "یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانی كۆنفڕانسه‌كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای هه‌ساری زه‌وی و هاندانی به‌كارهێنانی وزه‌ی نوێكه‌ره‌وه‌و پاكه‌، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی ئابورییه‌كی سه‌وزی به‌رده‌وامه‌".