به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی فیدڕاڵی ،ئەمڕۆ پێنجشەممە دامه‌زراندنی بۆ دوو چین راده‌گه‌یه‌نێت لە 4 فەرمانگە.
لە راگەیەندراوێکی ئه‌نجومه‌نەکە کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:" یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو فۆڕمی دامه‌زراندن بۆ سێ یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی زانكۆ و په‌یمانگاكان و هه‌ڵگرانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵا بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
وتیشی"له‌سه‌ر میلاكی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی و ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت، ماڵی حیكمه، ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوریه‌كان ده‌ستیان به‌دامه‌زراندن كردوه بۆ سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی باڵا.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌رچوانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه په‌سه‌ندكراوه، شێوازی دامه‌زراندنیش له‌ڕێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فڕمهوه ده‌بێت كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای راژه و له‌ڕێگه‌ی پێگه فه‌رمیه‌كانی خۆیه‌وه رۆژی یه‌كشه‌ممه 7ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2021 بڵاویده‌كاته‌وه.