هەولێر-اه‌ع
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ته‌واوی تێچووی زیانه‌كان كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه دیاریكراون، بریتییه له 5.5 ملیار دینار، وێڕای زیانكه‌وتن به 591 خانوو، بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و خێزانانه كه زیانیان به‌ركه‌وتووه، بڕی 4.5 ملیۆن دینار خه‌رج ده‌كرێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) ئامادەیبوو رایگەیاند:" 149 ئۆتۆمبێل زیانی پێكه‌وتووه، كه دابه‌شی 3 گروپ (ا_ب_ج)ده‌بن، بۆ ئه‌مه بڕیار درا قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
روونیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی كه خانووه‌كانیان تێكچووه كه 79 خانوون، ده‌بێت وه‌به‌رهێنه‌ر و خاوه‌نی پڕۆژه‌كه ئه‌ركی چاككردنه‌وه‌یان له ئه‌ستۆ بگرێت، وێڕای تۆڕی ئاوه‌ڕۆ و قوتابخانه و شوێنه‌كانی دیكه، ده‌بێت چاكیان بكاته‌وه.
جه‌ختیكرده‌وه، هه‌رچی زێده‌ڕۆیی هاتووته به‌رده‌م شوێنی ئاوه‌ڕۆ، هه‌ڵده‌گیرێن، ئه‌وانه‌ی لاشی نه‌به‌ن، رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه.