دەزگای هەواڵگری سەرکردەیەک دەستگیر دەکات کەدەستی هەبووە لەکردەوە تیرۆریستییەکان لە دیالە

ئەمنی
  • 4-11-2021, 11:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ،ئەمڕۆ پێنجشەممە ،دەستگیرکردنی سەرچەتەیەکی راگەیاند کە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان کردووە لە دیالە.
    شانەی ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"لە پرۆسەیەکدا کە بە پلانی ورد و چاودێری و بەدواداچوونی بەردەوام لەلایەن بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ هەواڵگری و لێکۆڵینەوەکانی فیدڕاڵی دیاری کراوە، بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری، قارەمانانی دەزگای هەواڵگری پارێزگای دیالە دەستیان کرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک بۆ لێدانی یەکێک لە سەرانی تاوانی ڕێکخراو کە لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی و تاوانکاریدا بەشدارن  ناوی (ئەحمەد ڕۆمیە).
    وتیشی:"هەڵیانکوتایە سەر شوێنی ناوبراو پێکدادان رووی دا لەنێوان هەردولا و هێزە ئەمنیەکان توانیان تاوانبارێک بەناوی(مەجید رۆمیه) برای تۆمەتباری هەڵاتو بریندار بکات و دەست بەسەر ئەو چەکانەی کە هەیەتی بگرێت".
    رونیكردەوە"ئەو دوو تۆمەبارە داواکراون بە پێی ماددەی 4ی تیرۆر".