کۆمسیۆن وادەى راگەیاندنى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى ئاشکراکرد

سیاسی
  • 4-11-2021, 12:32
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،رایگەیاند دواى کۆتایی هاتنى پڕۆسەى پێداچونەوە بە تانەکان و لەماوەى 10 رۆژدا ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنرێت.
    عماد جەمیل ئەندامى تیمى راگەیاندنى کۆمسیۆن ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، کۆمسیۆن کاردەکات لەسەر تەواوکردنى پرۆسەى جیاکردنەوەى دەستى و پێداچونەوە بە تانەکان، دواتر ئەنجامەکان و تانەکان بۆ دەستەى دادوەرى بەرزدەکاتەوە، لەئەگەرى نەبوونى تانەشدا دەگەرێنرێتەوە بۆ کۆمسیۆن.  
    دەشڵێت، راگەیاندنى ئەنجامى کۆتایی دواى تەواوبوونى سەیرکردنى تانەکان دەبێت لەماوەى 10 رۆژدا.  
    لاى خۆیەوە، موهەند مستەفا ئەندامى تیمى راگەیاندنى کۆمسیۆن رایگەیاند، جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان لەپارێزگاى سەڵاحەدین کۆتایی هاتووە.