ده‌ستپاكى ورده‌كارى ده‌ستگیركردنى هه‌ردوو به‌رپرسى شاره‌وانى و شه‌تره‌ روونده‌كاته‌وه‌

ناوخۆ
  • 4-11-2021, 09:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكى ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، رایگه‌یاند دادگا فەرمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هەردو به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی زیقار و شەتڕە ده‌ركردوه‌، کە تۆمه‌تبارن به‌ خه‌رجكردنی بڕه‌ "پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی له‌ كڕینی كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لدا.
    ده‌ستپاكى  لەراگەیەنراوێکدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"لیژنه‌یه‌كی مه‌یدانی سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیقار پێكهێنرا بۆ به‌دواداچون ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی كڕینی كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌ل له‌لایه‌ن  شاره‌وانی  شه‌تڕه‌وه‌، به‌ هۆی نرخی زۆری ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌وه‌، هەروەها بۆ لێکۆڵینەوە لە ده‌ركردنی فرمانی خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یە، دادگا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی زیقار و شه‌تڕه‌  ده‌ركرد، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی ئاماده‌كاری و وردبینی، په‌سه‌ندكردن و گه‌یاندن".
    ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌" نرخی یه‌ك پارچه‌ له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ به‌ بڕی حه‌وت ملیۆن و 500 هه‌زار دینار خه‌مڵێندراوه‌، كۆی گشتی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ش به‌ دوسه‌د و چل و حه‌وت ملیۆن و 500 هه‌زار دینار خه‌مڵێنراوه‌، ئه‌مه‌ش به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نرخه‌كانی بازاڕ و نه‌بونی هیچ ڕێكکه‌وتنێك".
    ئه‌وه‌شی خستوەتەڕو" دادگا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ هه‌ردو به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی زیقار و شه‌تڕه‌ ده‌رکرد كه‌ تاوانباربون به‌ ده‌ركردنی فرمانی خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یە له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی ئاماده‌كاری و وردبینی، په‌سه‌ندكردن و گه‌یاندن، بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ش له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه‌ جێبه‌جێكرا و تۆمه‌تباران براونه‌ته‌ به‌رده‌م دادگاو لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌".