چاودێرى-اه‌ع
به‌ریتانیا رایگەیاند، وه‌ك یه‌كه‌مین وڵاتی جیهان حه‌بی دژە کۆرۆنای "مۆڵنوپێراڤێر"یان په‌سه‌ند كردوە بۆ بەکارهێنان، دوای ئەوەی لەتاقیکردنەوەکاندا دەرکەوتوە کاریگەری ئەرێنی لەسەر هاوڵاتیان و توشبوان هەیە، بەجۆرێک رێژەی خستنەژێرچاودێری توشبوانی کۆرۆنا و مردن بەپەتاکە بەرێژەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.
لای خۆیەوە ساجد جه‌وید، وه‌زیری ته‌ندروستی بریتانیا ده‌رباره‌ی بهههمهمهكه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی مێژوییه بۆ وڵاته‌كه‌یان كه بریتانیا دەبێتە یه‌كه‌مین دەوڵەت له جیهاندا، حه‌بی مۆڵنوپێراڤێری وه‌ك دژه كۆرۆنا په‌سه‌ندكردوه و ئێستا ده‌كرێت دژ به كۆرۆناش به‌كاربهێنرێت.
ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌دێت، كه كۆمپانیایی مێركی ئه‌مریكی له ڕۆژانی ڕابردودا په‌ره‌پێدانی حەبێكی له‌نێو تاقیگهكانیدا ڕاگه‌یاند، كه وه‌ك یه‌كه‌مین چاره‌سه‌ر له‌ڕێگای قوتدانه‌وه دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌مهێنراوه و كار له‌سه‌ر ترشی (RNA) دەکات تا ڤایرۆسی كۆرۆنا به خوێندا بڵاونه‌بێته‌وه.
له تاقیكردنهوهیهكیشدا كه له‌سه‌ر 775 نه‌خۆش ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتوه، ته‌نها %7.3 ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌به‌كه‌یان پێدراوه بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه.