عه‌ممار حه‌كیم:به‌رپرسیارێتى حكومه‌تى داهاتوو زۆر گه‌وره‌یه‌

سیاسی
  • 4-11-2021, 13:54
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عەممار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی ،ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە بەرپرسیارێتی حکومەتی داهاتوو زۆر گەورەیە.
    نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی عه‌ممار حه‌كیم لە بەیاننامەیەکدا کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"حەکیم ئەمڕۆ لە نوسینگەکەی لەگەڵ مارتن یگار باڵیۆزی ئەڵمانیا کۆبووەوە" .
    وتیشی:"قۆناغی داهاتوو پێویستی بە هەوڵی زیاتر هەیە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی لە عێراق بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی ئابووری و باشکردنی واقیعی خزمەتگوزاری لەو وڵاتەدا".
    ناوبراو، ئاماژەی بە گرنگی بوونی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە بازاڕی عێراق و وەبەرهێنانی ئەو دەرفەتانە کرد کە لەلایەن عێراقەوە پێشکەش کراوە لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە و بیناسازیدا،باسى له‌وه‌شكرد"بەرپرسیارێتی حکومەتی داهاتوو زۆر گەورەیە و دەبێت هێندەی ئەم بەرپرسیارێتییە بێت"
    وتیشی:"ئێمە بەردەوام هیوادارین کۆمیسیۆن و دەسەڵاتی دادوەری بە شەفافییەتییەکی زۆرەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو داواکاریی و گرفتانە بکەن کە هێزە سیاسییەکان دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پێشكه‌شیان كردووه‌".