به‌غدا-اه‌ع
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ،ئەمڕۆ چوارشەممە تەواوبوونی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی وێستگە تانەلێدراوەکانی بەسرەی ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو بەڵگانەی کە لە دادگەییکردنی پێداچونەوەکان لە چوار پارێزگادا پێشکەش کراوە، سبەینێ لەبەرچاو دەگیرێت.
کۆمسیۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"ئەمڕۆ ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی وێستگە تانەلێدراوەکانی لە پارێزگای بەسرە تەواو بووە، بە ئامادەبوونی نوێنەری کاندیدە تانەلێدراوەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و میدیاکان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ئه‌نجامى ئۆپراسیۆنى ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی وێستگەکانی پارێزگاكه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران،بۆ گرتنه‌به‌رى رێكارى پێویست له‌باره‌یه‌وه "،باسى له‌وه‌شكرد"سبه‌ینى پێنجشه‌ممه چاوخشاندنەوە بۆ تانە پشکۆکانی وێستگه‌كانى پارێزگاى دیالە و بابل و کەربەلا و نەجەف ئه‌نجامده‌درێت بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم پرسە".