بەسرە: عەبادی داوا دەكات چەك تەنها لەدەستی هێزە ئەمنیەكانی حكومەتدابێت

  • 22-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەسرە – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ پێنج شەممە، تەئكیدیكردەوە چەك تەنها لەدەستی دەوڵەتدا دەبێت و ئەوانەشی لەیاسا لایانداوە دەستگیر دەكرێن. لەوبارەیەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) نێردراوە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران دەڵێت: لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە ئەمنیەكانی پارێزگای بەسرە، عەبادی تەئكیدیكردەوە كە چەك تەنها لەدەستی دەوڵەتدا دەبێت و ئەوانەشی لە یاسا لایانداوە دەستگیر دەكرێن. وتیشی لە كۆبونەوەكەدا بارودۆخی ئەمنی لە پارێزگای بەسرە خرایە روو تەئكیدیش لەسەر گرنگی هاریكاری هاوڵاتیان لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان كرایەوە.