پێشانگای بەرووبوومە كشتوكاڵی و ئاژەڵییەكان لە هەولێر كرایەوە

ئابوری
  • 3-11-2021, 17:40
  • +A -A

    هەولێر -اه‌ع   
    پارێزگای هەولێر ،ئه‌مڕۆ چوارشەممە پێشانگایەکی کشتوکاڵی و بەرهەمهێنانی ئاژەڵی کردەوە کە یەکەم پێشانگاى له‌و جۆره‌یه‌  ئەو پارێزگایەیه‌ .
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقى(اه‌ع)ڕایگەیاند :"کە پارێزگای هەولێر پێشانگایەکی کشتوکاڵی و بەرهەمهێنانی ئاژەڵی کردەوە بەهاوکاریی نێوان وەزارەتەکانی کشتوکاڵ لەحکومەتی فیدراڵ و لەهەرێمدا،ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە پێشانگاکە ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت لەچالاکییەکانی، کە تێیدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد خەفاجی وەزیری کشتوکاڵی فیدراڵ و وەزیری کشتوکاڵی کوردستان بێگه‌رد تاڵەبانی وپارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو جگە لەبەشداری چەندین جوتیاری نوخبە و 50 کۆمپانیای ئارەزوومەند لەم بوارەدا بەرهەمەکانیان لەم پێشانگایەدا پێشکەش بکەن.
    مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ میان كردنه‌وه‌ى پێشه‌نگاكه‌ له‌ وتارێكى بۆ راگه‌یاندنكاران كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:" ئه‌م پێشه‌نگایه‌ هه‌لێكه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگى له‌ نێوان جوتیارانى هه‌رێم و پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق هه‌روه‌ها هه‌لێكه‌ بۆ پاڵپشتى كردنى پیشه‌سازى وبه‌بازاركردنى به‌روبومى خۆماڵى له‌ ناوخۆ یان ده‌ره‌وه‌ى عێراق".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌"حكومه‌تى هه‌رێم پاڵپشتى به‌رهه‌مى خۆماڵى ده‌كات".
    هاوكات بێگه‌ر تاڵه‌بانى وه‌زیرى كشتوكاڵى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند:"بڕیارە به‌ مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی به‌روبوومه‌ كشتوكاڵییه‌كان، رێککەوتنێک لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقی واژۆ بکەین، تا بتوانرێت به‌رهه‌می جووتیارانی كوردستان له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ساغبكرێته‌وه‌".
    ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد" به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوچەکانی دیکەی عێراق لە هەرێمی کوردستان ئاسانكاری بۆ ده‌كرێت".
    تاڵه‌بانی روونیكرده‌وه‌" له‌و پێشانگه‌ هاوبه‌شه‌ی ئه‌مڕۆ، كۆمپانیای زۆر گه‌وره‌ به‌شدارییان تێداكردووه‌، كه‌ به‌رهه‌می خۆیان له‌ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ساغ ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌، كه‌ به‌بازاڕكرنی به‌رهه‌می جوتیاری له‌رێگه‌ی پێشه‌سازی خۆراكه‌وه‌ بێت و چه‌ندی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه‌".