سەدر داوای ئه‌نجامدانى نوێژی هاوبەش لە دیالە دەکات

سیاسی
  • 3-11-2021, 18:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    موقتەدا سەدر سەرۆکی ره‌وتى سەدر ،ئه‌مڕۆ چوارشەممە داوای ئه‌نجامدانى نوێژی هاوبەشى لە دیالە کرد
    سەدر لە نامەیەکیدا بۆ دانیشتوانی دیالە، کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) کەوتووە، رایگه‌یاند: "بۆ یەکپارچەیی و یه‌كریزى ئیسلامی لە عێراق و ڕێگریکردن لە ناکۆکییە مەزهەبییەکان لەلایەن هەندێکەوە،سەرەتا سڵاوى خۆم دەنێرم بۆ سونه‌كانى عێراق و شیعەکانی، هیوادارم لە دیالەی خۆشەویستدا نوێژێکی هاوبەش ئەنجام بدەن له‌ هەر شوێنێک خۆیان به‌ گونجاو ده‌یبینن، به‌هیواى ئاماده‌بوونى دانیشتوانى پارێزگا نزیکه‌كان بەتایبەتی پایتەختی خۆشەویستی بەغدا".
    وتیشى"هیواخوازم پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی و سەلامەتی جێبەجێ بکرێت و شێوەی تیرۆر و میلیشیا و هاوشێوەکان دووربخرێنەوە".