بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار،ئهمڕۆ چوارشهممه،رایگهیاند،عێراق لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا گیرۆدەی شەڕ و ململانێی سەخت ھاتووە، ئەمەش بووەتە ھۆکاری ئەوەی عێراق ببێتە یەکێک لە لاوازترین وڵاتەکان لە رووی گۆڕانی کەشوهەوا وئاماژهى بهوهكرد بە بیابان بوون کاریگەری لەسەر 39٪ ی رووبەری وڵاتەکەمان دروستکردووە.
لە پەراوێزی لووتکەی کەشوھەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP26) لە گلاسکۆ د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە رێگەی پەیامێکی ڤیدیۆیی كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) بینیویهتى رایگەیاند:"عێراق رووەو سەردەمێکی نوێی ژینگەیی ھەنگاو دەنێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە مەترسیدارەکانی گۆڕانی کەشوهەوا،ههروهها وتیشى"بە بیابان بوون کاریگەری لەسەر 39٪ ی رووبەری وڵاتەکەمان دروستکردووە".
ئاماژهى بهوهكرد"54٪ خاکە بەپیتەکانمان بەهۆی بهرزبوونهوهی رێژەی خوێ له دهرئهنجامی دابهزینی ئاستی ئاوی دیجلە و فورات مەترسی ئهوهی لێدهكرێت شیاو نهبێت بۆ کشتوکاڵكردن، پێشتر حەوت ملیۆن عێراقی بەھۆی وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەوا تووشی کێشە و ئاوارەیی زۆرەملێ بوونەتەوە".
سەرۆک بەرھەم ئەوەشی ئاشکرا کرد، حکومەت بەم دواییانە دەستپێشخەری "بوژانەوەی دۆڵی میزۆپۆتامیا" ی وەک چوارچێوەیەک بۆ گەشەپێدانی ستراتیژی ژینگەیی چەسپاندووە، وەک پرۆژەیەک بۆ عێراق و ناوچەکە کە ھاوبەشن لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی جددی بۆ گۆڕانی کەشوهەوا.
ھاوکات ئاماژەی کرد بۆ ئەوەی عێراق بە هەڵکەوتەی جوگرافییەکەی لە ناوجەرگەی ناوچەکەدا و بە ژینگە هەمەجۆرە بەنێوبانگەکەی بە دارخورما و دەشت و زۆنگاوەکان و چیا سەرکەشەکانی کوردستان ناسراوە، بۆیە عێراق دەتوانێت ببێتە خاڵی دەستپێک بۆ کۆکردنەوەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بواری ژینگەیی.