بهغدا-اهع
مستەفا غالب موخیف پارێزگاری بانكى ناوهندى عێراقى ،ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ عەلی صالح ئەبادی هاوتا ئێرانیەکەی گفتوگۆی کرد لەبارەی ئەگەری چارەسەرکردنیشایستهى دارایی لەلایەن ئێرانییەوە.
بانکی ناوەندی لە بەیاننامەیەکدا کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند:" پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقى مستەفا غالبی موخیف پێشوازى كرد له عێراق عەلی صالح ئەبادی هاوتا ئێرانیەکەی وشاندى ئابورى بانكى یاوهرى".
وتیشی:"ئەو کۆبوونەوەیەی کە بەڕێوەبەری گشتی بانکی بازرگانی عێراق ئامادەیبوو، ئاماژەی بە ڕێگاکانی هەماهەنگی لە کەرتی بانکی نێوان هەردوولادا کرد، هەروەها ئەگەری جێبەجێکردنی لایەنە داراییەکانی لایەنی ئێرانی بەپێی چوارچێوەی دیاریکراوی ڕێککەوتنەکە".