سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەگرنگی پەرەپێدانی نەخشەرێگای سیاسەتی گشتی بە ئاڕاستەی چاکسازی ئابووری

سیاسی
  • 3-11-2021, 14:54
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەگرنگی پەرەپێدانی نەخشەرێگای سیاسەتی گشتی بە ئاڕاستەی چاکسازی ئابووری و گەشەپێدان.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە خالید بەتال نەجم، وەزیری پلاندانان.
    لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لەگرنگی پەرەپێدانی نەخشەرێگای سیاسەتی گشتی بە ئاڕاستەی چاکسازی ئابووری و گەشەپێدان و رۆڵی وەزارەتی پلاندانان لەو رووەوە بە گرنگ زانرا، لە پێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان بەهاووڵاتیان و رەخساندنی دەرفەتی کار و کەمکردنەوەی رێژەی هەژاری و بێکاری.
    ھەروەھا دووپاتکرایەوە لەگرنگی دووبارە داڕشتنەوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی سیاسەتی دارایی و ئابووری بە ئاڕاستەی ھێنانەدی سەقامگیری و برەودان بە چاکسازی لە ئاست و کەرتە جیاجیاکان لە پێناو  گەشەپێدانی ئابووری عێراق و پشتیوانی لە کەرتی تایبەت و وەبەرهێنان.