بهغدا-اهع
شانهى ڕاگەیاندنی ئەمنی ،ئهمڕۆ چوارشەممە دەستگیرکردنی ژنه تیرۆریستێکی ڕاگەیاند کە زانیاری لەبارەی دەزگا ئەمنییەکانی سەلاحەدینەوە بۆ پێکهاتەکانی داعش دابین دەکات.
لە راگەیەندراوێكى شانهكه كه دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند:"بەمەبەستی پشتڕاستکردنەوەی هەوڵەکانی بۆ چاودێریکردنی جموجوڵەکانی شانه تیرۆریستییەکان و گەیشتن بە شوێنی خۆیان و بە زانیاری هەواڵگریی ورد لە بەشی هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا "،جهختیكردهوه "یەکێک لەو تیرۆریستانە چووە ناوچەی یەپریب-ی سەر بە ناوچەی بەلەد لە سەلاحەدین و شوێنی ئەو تیرۆریستە گواستراوەتەوە و دەستگیرکراوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"ئهم تیرۆرسته یەکێکە لەو شانانهى کە زانیاری لەسەر ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان و هاوکارەکانیان بۆ چەتەکانی داعش دابین کردووە"،رونیكردهوه "یهكێك بووه له داواكراوان لهلایهن دادگاوه بهپێى ماددهى 4ى تیرۆر".