ئۆپراسیۆنێكى گه‌ڕان و پشكنین له‌ پێنج میحوه‌رى زنجیره‌ چیاكانى حه‌مرین ده‌ستى پێكرد

ئەمنی
  • 3-11-2021, 09:59
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی دیالە بۆ حه‌شدى شه‌عبى ،ئه‌مڕۆ چوارشەممە ،ئۆپراسیۆنێكى گەڕان و پشكنینى له‌ پێنج میحوه‌ره‌وه‌ دەستپێکرد بۆ راوه‌دۆنانى پاشماوەکانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین.
    تالیب موسه‌وى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنی دیاله‌ى حه‌شدى شه‌عبى لە راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"لیواکانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ لە پێنج میحوه‌ره‌وه‌ ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوانیان دەستپێکرد بۆ راوه‌دۆنانى پاشماوەکانی داعش لە چیای حەمرین لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ناحیه‌ى ئەلعەزیم له‌ قه‌زاى خالص له‌ پارێزگاى دیاله‌".
    وتیشی:"ئۆپەراسیۆنەکە بە بەشداری لیواکان دەستیپێکرد (یه‌كه‌م-4-23-24-110)"
    موسەوی، وتیشی:"ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای هەواڵگری و بەدواداچوونی ورد بۆ جوڵانەوەی تیرۆریستان بووە دوای کۆمەڵکوژیەکەی ناوچەی ئەلڕەشاد لە قەزای ئەلمەقدادییە" و ئەوەشی وت :"هێزەکان بەردەوامن لە پێشڕەوییەکی باش و پێ بڕین، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچە جوگرافییەکانی هەرێمەوە، ناوچە شاخاوییە ناتەواوەکان، پشتیوانی فڕۆکەیی سوپا و گەشتی ڕێپێوانی حەشدی شەعبی"