بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ چوارشەممە،جەجتیکردەوە لەگرنگی پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و پشتیوانیکردن لە دەزگا ئەمنییەکان بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر، داعش، پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی ێێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە جومعە عەناد سەعدون، وەزیری بەرگری.
ئەوەش هاتوە، لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەکانی وڵات و پێویستی بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و راوەدونانی گروپە تیرۆریستییەکان، رێگەگرتن لە پاشماوەکانی تیرۆر و داعش کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەلامەتی ھاوڵاتیان بکەن، ھەروەھا دووپاتکرایەوە لە پێویستی پشتیوانیکردن لە دەزگا ئەمنییەکان تاوەکو بەردەم بن لە ھەوڵەکانیان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی وڵات.
لەدیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم رایگەیاند، جەخت دەکەینەوە لە پێویستی یەکخستنی ریزەکان و پشتیوانیکردن لە دەزگا ئەمنییەکان، پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان، بە کەمنەگرتنی ھەڕەشەکانی تیرۆر و گرنگی ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر و داعش و رێگەگرتن لە گروپە تیرۆریستییەکان کە هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بکەن و یەکریزی نیشتمانی بخەنە مەترسییەوە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد