بهغدا-اهع
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیوا یەحیا ڕەسوڵ ،ئهمڕۆ سێشەممە جهختیدیکردەوە کەچەند ڕێوشوێنێک گیراوەتەبەر بۆ پتەوکردنی ئاسایش لەدیالە پارێزگاکانی ترو جێبەجێکردنی یاسا.
لیوا یەحیا ڕەسوڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) ڕاگەیاند: "ئەو کەسانە هەن کە لەسەر تایفەگەری دەژین و هەوڵیان داوە سوود لە ڕووداوەکان وەربگرن و کردەوەکانیان کاریگەری نابێتە سەر خەڵکی عێراق و وە دادگەییکردن و حسابکردنی هەموو ئەو دەنگانەی کە تایفەگەری دەورژێنن دەبێت لێپێچینهوهیان لهگهڵدا بكرێت".
وتیشی:"چەندین ڕێنمایی هەیە بۆ جێبەجێکردنی ئاسایش و جێبەجێکردنی یاسا لە پارێزگای دیالە، لەوانە ناردنی هێزی سەربازی،و دادگاییکردنی داواکراوەکان، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی دژی پاشماوەکانی داعش و بەدواداچوونی ستراتیژی هەواڵگری نوێ".
وتەبێژی فەرماندەیی گشتی" ستایشی ئەو ڕۆڵە گەورەیەی کرد کە هۆزە عەرەبەکان لە پشتگیری سەقامگیری و ئەو کردەوانەی کە هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر بەو کەسانە ئەنجامیان داوە کە هەوڵ دەدەن ئەو دەنگ و ڤیدیۆیە هەڵگیرسێنن و کۆنەکان بڵاو بکەنەوە".
هەفتەی ڕابردوو چەتەکانی تیرۆریستی داعش هێرشێکی تیرۆریستیان کردە سەر گوندی ئەلڕەشادی سەر بە قەزای مەقدادیە-ی سەر بە پارێزگای دیالە و لە ئەنجامدا 11 هاوڵاتی کوژران و 6ی دیکەش برینداربوون.