كۆمسیۆن ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى له‌ وێستگه‌كانى زیقار و سه‌لاحه‌دین كۆتایى پێ هات

سیاسی
  • 2-11-2021, 18:18
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،رایگه‌یاند ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى له‌ وێستگه‌كانى هه‌ردوو پارێزگاى زیقار و سه‌لاحه‌دین كۆتایی پێ هات.
    كۆمسیۆن له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"به‌ ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى كاندیده‌ تانه‌لێدراوه‌كان و چاودێرانى سیاسی و راگه‌یه‌ندنكاره‌ رێگاپێدراوه‌كان ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى له‌ وێستگه‌كانى هه‌ردوو پارێزگاى زیقار و سه‌لاحه‌دین كۆتایى هات".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ئه‌نجامى ئۆپراسیۆنى هه‌ردوو پارێزگاكه‌ به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران،بۆ گرتنه‌به‌رى رێكارى پێویست له‌باره‌یه‌وه‌ "،باسى له‌وه‌شكرد"سبه‌ینى َچوارشه‌ممه‌ ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى بۆ وێستگه‌كانى پارێزگاى به‌سره‌ ئه‌نجامده‌درێت".