به‌غدا-اه‌ع
حەسەن نازم وتەبێژی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشەممە وادەی ڕاگەیاندنی ناوی ئەو کەسانە دیاری کرد کە وەک بەشێک لەپرۆژەی داری شایستەن.
نازم لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانى هەفتانەی ئه‌نجومه‌ن، کە پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقى(اه‌ع)ئامادەیبوو رایگه‌یاند:"دادگا هەوڵێكى زۆرى داوە بۆ حوکمدانی تاوانباران"ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە "وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەستیکردووە بە ناردنی كورته‌نامه بۆ داواکاران لەسەر پرۆژەی داری".
وتیشی:"لێکۆڵینەوە لە مامەڵەکانی داواکاران لەسەر پرۆژەی داری لە بەغدا، نه‌ینه‌وا، دیالە، کەربەلاى پیرۆز و موسه‌نا دەستی پێ‌کرد"،رونیكرده‌وه"ڕاگەیاندنی ناوی ئەو کەسانەی کە لە پرۆژەی داریدا شیاون لە ماوەی سێ هەفتەدا دەبێت".
وتیشی"ئەنجومەنی وەزیران دەنگی دا بۆ تەرخانکردنی سێ ملیار دینار به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى قه‌یرانى كه‌مى ئاو"، هه‌روه‌ها "سێ ملیار دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ تەرخان کراوە و پشتگیری پرۆژەی نەتەوەیی هەیە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان".