نوسینگه‌ى سه‌ید سیستانى:مه‌رجه‌عى باڵاى ئاینى لایه‌ن نیه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كانى تایبه‌ت به‌ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو

سیاسی
  • 2-11-2021, 16:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    نوسینگەی سه‌ید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، رایگەیاند مه‌رجه‌عى باڵاى ئاینى لایه‌ن نیه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كانى تایبه‌ت به‌ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو.
    سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نوسینگه‌ى سه‌ید سیستانى رایگه‌یاند كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ :"مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى ئاینى لایەن نیه‌ لە هیچ کۆبوونەوە و پەیوەندی و راوێژکردنێک، لەبارەی دروستکردنی هاوپەیمانییەکی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق،ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن دوورن له‌ راستیه‌وه‌".