كازمى :پاڵپشتى سه‌ربه‌خۆیى دادگا ده‌كه‌ین

سیاسی
  • 2-11-2021, 16:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سەرۆک وەزیران مستەفا كازمى،ئه‌مڕۆ سێشەممە رایگه‌یاند حکومەت پشتیوانی لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دەکات.
    كازمى لە درێژەی وتارێکدا له‌ میان دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کە لە لایەن نوسینگەی ڕاگەیاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ ده‌ستى  ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"ستایشی پۆستی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادوەرانم کرد لە کەیسی سزادانی بکوژانی شەهید ئەحمەد عەبدولسه‌مه‌د و سه‌فا غالی "،وتیشى لە سەرەتای پێکهێنانی حکومەتەوە بۆ گەلەکەمان ڕوون بووینەوە، کە بکوژانی چالاکوانان و میدیاکاران و هاوڵاتیانی بێتاوان بێ سزا و سەروەری یاسا ناچن"
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"حکومەت خۆی پابەند کردووە بە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە بە خەڵک داوە بەتایبەتی سەبارەت بە هەڵبژاردن و دادپەروەری و چاکسازی ئابووری" و جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە بەدوای ئەو گروپە کوشندەیانەدا کەوتین کە دەستیان هەبووە لە کوشتنەکەدا ودوای ئەو گرووپە کوشندەیانە کەوتین کە دەستیان هەبووە لەو کوشتنەدا و سەرکەوتوو بووین لە دەستگیرکردنی بکوژانی شەهید هشام هاشمی و ئەحمەد عەبدولسەمەد و بەردەوام دەبین لە بەدواداچوونی بکوژان و هەموو ئەو کەسانەی کە لە خوێنی عێراقیه‌كاندا هه‌بووه‌".
    وتیشی:"ئێمە پشتیوانی لە سەربەخۆیی دادوەری دەکەین و بەدوای تۆڵەسەندنەوەدا ناگەڕێین، بەڵکو ئامانجمان دادپەروەرییە".