بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئهمڕۆ سێشهممه، جەختیكردهوه لەگرنگی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و فەرەنسا و هەماهەنگی لەبوارەکانی ئابووری و بەگژاچوونەوەی تیرۆر و گەندەڵی و گۆڕانی کەشوهەوا.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار له راگهیهندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ سێشەممە 2 ی تشرینی دووەم 2021 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئەریک شۆڤالییە، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق".
لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێکارەکانی پتەوکردنی ئاسۆی ھاریکاری لە سەرجەم بوارەکاندا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەل و وڵات و تەواوی ناوچەکە بکات، هەروەها بەگرنگییەوە باس لە بەهێزکردنی ھەماھەنگی ئابووری و بازرگانی و کاری ھاوبەش بۆ بەگژاچوونەوەی تیرۆر و گەندەڵی و گەڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکانی عێراق و پاراستنی ژینگە و گۆڕانی کەشوھەوا کرا".
ھەر لە دیدارەکەدا باس لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرا و دووپاتکرایەوە لەگرنگی کەمکردنەوەی بارگرژییەکان و پشتبەستن بەدیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکە و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و گەڕانەوەی رۆڵی محوەری عێراق.