بهغدا-اهع
موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر ،ئەمڕۆ سێشەممە داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد کە بەجدی ئەرکەکانیان جێبەجی بکەن بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان لەسەر دیالە .
سەدر لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند:"پێویستە هێزە ئەمنییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ زۆر و خێرا کار بکەن بۆ پاراستنی سنوور و بە خێرایی بڵاویان بکاتەوە بۆ ئەوەی مەترسییەکان نەهێڵێت".