دوای تاوانەکەی موقدادیە..پارێزگاری دیالە شوێن ژمارەی تیرۆریستان ئاشکرادەکات

ئەمنی
  • 2-11-2021, 09:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    موسەنا تەمیمی پارێزگاری دیالە ،ئەمڕۆ سێشەممە هۆکاری ئاوارەبوونی چەند خێزانێکی لەقەزای موقدادیە ئاشکرا کرد ،شوێن و ژمارەی تیرۆریستان دیاری کرد.
    تەمیمى بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) راگەیاند:"ئەو خێزانانە لە ترسی ئەوەی کاردانەوەی توند بەرامبەریان ئەنجام بدرێت، ئاوارەبوون".
    تەمیمی سەبارەت بە مەترسییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی نێوان پارێزگاکانی کەرکووک و دیالە، ئاشکرای کردووە کە زیاتر لە ھەزار چەکداری داعش لە میحوەری کەرکووک، دیالە و سەڵاحەددین بوونیان ھەیە و گوتی:
    "بەم دواییانە، ژمارەی چەکدارانی داعش لەو میحوەرەوە زیادی کردووە".