به‌غدا-اه‌ع
كۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان،ئەمڕۆ دووشەممە،زانیاری نوێی له‌باره‌ی پاشکۆی سكاڵاكان و وێستگەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی ئاشكراکرد.
نبراس ئه‌بو سه‌وده یاریده‌ده‌ری وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بە کەناڵی عێراقیەی راگەیاند کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) بینیویەتی:"سبه‌ی سێشه‌ممه ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ زیاتر له 150 وێستگه‌ی پارێزگای زیقاڕ ده‌كرێت و به‌وه‌ش ژماره‌ی وێستگه جیاكراوه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ده‌گاته 612 وێستگه".
وتیشی، "ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ممان ده‌مێنێته‌وه 300 وێستگه‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، 160 وێستگه‌ی به‌سره‌یه، به‌كۆتاییهاتنیان به‌ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ش، كۆی ژماره‌ی وێستگه جیاكراوه‌كان ده‌گاته 2000 وێستگه و به‌وه‌ش پرۆسه‌ی ژماردنی ده‌ستی و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێستگانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه كۆتایی دێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "زانیاریمان نیه له‌سه‌ر ئه‌نجامی سكاڵاكان و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه ده‌ستمان پێكردوه چ بڕیارێك ده‌درێت یاخود له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دادوه‌ریه‌وه چ وێستگه‌یه‌كی دیكه دیاریده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی دوباره به‌ده‌ست بژمێردرێنه‌وه، تا ئێستاش كۆی سكاڵاكان گه‌یشتونه‌ته 90 سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان".
ئه‌بوسه‌وده ئاشكرایكرد"ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ین كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌نجامی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌می سكاڵاكان كه ئاراسته‌ی كراون چۆن یه‌كلاده‌كاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی پرۆسه‌كه په‌سه‌ند ده‌كات، ئه‌وكات ئه‌نجامی كۆتایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت".