هه‌ولێر-اه‌ع
پارێزگاى هه‌ولێر،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،ئامارى زیانه‌كانى لافاوه‌كه‌ى پارێزگاكه ئاشكرا ده‌كات كه رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو رووى دا .
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر له ڕاگەیەنراوێکدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"500 خێزان، ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بەتەواوتی له‌ناوچووە،و 127 خانوو زیانیان بەرکەوت به‌بێ ئه‌وه‌ى زیانى گیانى هه‌بێت".
وتیشى "دوو قوتابخانە و چەند پڕۆژەیەکى دروستکردنى شەقام و تۆڕکانى کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆکان زیانیان بەرکەوتووە".