بهغدا-اهع
شانهى راگهیاندنى ئهمنى ،ئهمڕۆ دووشهممه،چەند بۆردومانێکیان دژی شانە نوستوەکانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوێکى شانەی راگەیاندنی ئەمنی كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" بۆردومانەکان بە فڕۆکەی ئێف 16 ئەنجامدراون و مۆڵگەیەکی شانە نوستوەکانی داعشیان لە ناوچەی عەیس لە خۆرھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین کردوەتە ئامانج".
ئاماژەى بهوه كرد"ھێزێک لە ئۆپراسیوانەکانی سەڵاحەدین پشکنینیان بۆ ناوچەی بۆردومانەکە ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا تیرۆریستێکیان دەستگیرکردوە و لە ھەمان شوێندا سێ تیرۆریست گەمارۆ دراون".