30 خێزانی ئاوارەی مەسیحی گەڕانەوە شاری موسڵ

ئەمنی
  • 22-02-2018, 00:00
  • +A -A

    موسڵ – ا ه ع نوفل سوڵتان عاكوب پارێزگاری نەینەوا، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند: 30 خێزانی ئاوارەی مەسیحی بۆ یەكەم جار لە دوای رزگاركردنی موسڵ لە تیرۆریستانی داعش گەڕاونەتەوە شارەكە. لەوبارەیەوە پارێزگاری موسڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع)ی راگەیاند: 30 خێزانی ئاوارەی مەسیحی گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە بەری راستی شاری موسڵ دوای گەڕانەوەی ئەمن و ئاسایش بۆ ئەو ناوچەیە. وتیشی ئەو خێزانانە چونەتەوە ماڵەكانی خۆیان لە ناوچەكانی زنجلی و نەجار و رفاعی و تەموز دوای چەند ساڵێك ئەو كە ناوچانەیان جێهێشتبوو.