بهغدا-اهع
سەرچاوەیەکی ئاگادار ،ئهمڕۆ دووشەممە ،ئاشکرای کرد کە سەرۆکی شارەوانی پێشووی مەنسور سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اهع) ڕاگەیاند: "بەپێی لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دژە گەندەڵی و لێکۆڵینەوە لە تاوانە گرنگەکان، عەلی جارهڵا، بەڕێوەبەری گشتی پێشووی شارەوانی مەنسور بە پێی مادەی 318 سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا".
وتیشی:"ئەو حوکمە لە دۆسیەیەکەوە هاتووە کە بۆ وەرگرتنی ئەو 600 ملیۆن بەرتیلە کە بۆ چەرخەکان (لۆرى و شهفڵ) کە لە هەڵمەتەکانی پاککردنەوەی قەزای مەنسور لە ساڵی 2016 و 2017 و 2018 بەکارهێنراون دواخراوە".