به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى نه‌وت،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، قه‌باره‌ی هه‌نارده و داهاتی دارایى بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م ئاشكراكرد.
لهراگهیهندراوێكى وه‌زاره‌تی نه‌وت كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى كه‌وتووه رایگه‌یاند:" به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له‌مانگی رابردودا له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای نیشتمانی بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وت "سۆمۆ"نه‌وه‌د و شه‌ش ملیۆن و شه‌شسه‌د و شه‌ست هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی حه‌وت ملیار و شه‌شسه‌د و هه‌شتا ملیۆن دۆلار بوه".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو" كۆی گشتی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له مانگی تشرینی یه‌كه‌م له كێڵگه ناوتیهكانی ناوه‌ڕاست و باشور نه‌وه‌د و سێ ملیۆن و سێسه‌د و هه‌شتا و شه‌ش هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌فتا و پێنج به‌رمیل بوه، هه‌روه‌ها بڕی سێ ملیۆن و یازده هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌ڤده به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوكیش له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیه‌وه هه‌نارده‌كراوه، بڕی سێسه‌د و نۆ هه‌زار و حه‌وتسه‌د و شه‌ست و هه‌شت به‌رمیلیش ره‌وانه‌ی ئه‌رده‌ن كراوه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌تێكڕا 79.376 دۆلار فرۆشراوه، رۆژانه‌ش دو ملیۆن و نۆسه‌د وچل و حه‌وت هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه.