لە سێدارەدان بۆ بكوژی دوو رۆژنامەنووسى به‌سره‌ دەرچوو

ناوخۆ
  • 1-11-2021, 10:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، سزای لەسێدارەدانی دەركرد بۆ كەسێك كە تۆمەتی كوشتنی رۆژنامەنووس ئەحمەد عەبدولسەمەد و سەفا غالی وێنەگری بەسەردا ساغ بوویەوە.  
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە سزای لەسێدارەدانی دەركرد بۆ كەسێك كە تۆمەتی كوشتنی رۆژنامەنووس ئەحمەد عەبدولسەمەد و سەفا غالی وێنەگر". 
    دادگاى تێهه‌ڵچونى به‌سره‌ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى رابردوو ،واده‌ى دادگایكردنى دۆسیه‌ى هه‌ردوو شه‌هید ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌مه‌د و سه‌فا غالى دوا خست بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌".