بهغدا-اهع
وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان لیوا یەحیا ڕەسوڵ ،ئهمڕۆ دووشەممە هەڵوەشانەوەی شانهیهكى تیرۆریستی لە ئەنبار ڕاگەیاند
رهسوڵ لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند:"وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ههوڵهكانى دژە تیرۆر بەردەوامە لە هەوڵە هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنەکانی دژی پاشماوەکانی چەتەکانی داعش".
وتیشی:"هێزەکان یەکەم ئەرکیان لە پارێزگای ئەنبار جێبەجێ کرد، کە توانیان شانەیەکی چەتەکانی تیرۆریستی داعش کە لە (6) تیرۆریست لە فەلوجە و ڕومادی پێک هاتووە هەڵوەشێننەوە".
ئاماژهى بهوهكرد"جۆرى ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە دەزگای دژە تیرۆر ئاماژەی پێکراوە، گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە ڕێگری دەکات لە شکستپێهێنانی ئهندامه تیرۆریستییەکان لە شارە ئارامەکاندا شوێنپێیان هەبێت".